کاروانی ئومێد لە ناوچەی بوومەلەرزە هاوکاری خۆراک دابەش دەکات
![کاروانی ئومێد لە ناوچەی بوومەلەرزە هاوکاری خۆراک دابەش دەکات کاروانی ئومێد لە ناوچەی بوومەلەرزە هاوکاری خۆراک دابەش دەکات](/img/NewsGallery/2025/2/7/441438/FeaturedImage/30f16b7e-d1ed-4235-94b8-d44792f655e8.webp)
وەقفی خێرخوازی کاروانی ئومێد لە دووەمین ساڵوەگەڕی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بەردەوامە لە چالاکییەکانی لە ناوچەی بوومەلەرزە و هاوکاری خۆراک بە سەر هەژارەکان دابەش کرد.
محەمەد فائیق دۆغان هەماهەنکاری ناوچەی ٢ی کاروانی ئومێد و عبدالرحمان ئەڤین نوێنەری کاروانی ئومێد لە مەرعەش سەردانی بوومەلەرزەلێدراوەکان کرد و هاوکاری پاکێجی خۆراک بە سەر هەژارەکان دابەش کرد.
"ئەمڕۆ هاتووین هاوبەشی ئازاری خوشک و براکانمان بین"
دۆغان ئاماژەی بەوە کرد، چالاکییەکانیان لە ناوچەی بوومەلەرزە بەردەوامن و وتی، "لە دووەمین ساڵوەگەری بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات بەردەوامین لە چالاکییەکانمان لە مەرعەش و ناوچەکانی دیکەی بوومەلەرزە. لەگەڵ ئەوەی ٢ ساڵ بە سەر بوومەلەرزەکە تێپەڕیوە بەڵام خوشک و براکانمان بە تەنها نەهێشت. سەردانەکانمان لە مەرعەش بەردەوامن. دوابەدوای بۆنە جۆراوجۆرەکانی ٦ی شوبات، ئەمڕۆ سەردانی خێزانە هەژارەکان دەکەین، پێشوازییان لێدەکەین و پاکێجی خواردنەکانمان دەگەیەنین. برینەکانی بوومەلەرزەکە لە هەموو گۆشەیەکەوە بەردەوامن لە ساڕێژبوون. ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی هاوبەشی ئازاری خوشک و براکانمان بین و برینەکانیان ساڕێژ بکەین، هەروەک چۆن لە یەکەم ساتی بوومەلەرزەکەدا کردمان."
"بەردەوام دەبین لە ساڕێژکردنی برینەکان"
دۆغان لە بەردەوامی وتی، "ئێمە وەک یەکەم ساتی بوومەلەرزەکەوە لە مەیدان بووین تا کاتی کۆتایی هاتنی ئازارەکانی بوومەلەرزەکە هەرچی لە دەستمان بێت ئەنجامی دەدەین. بە هەمان شێوەیەی لە یەکەم ساتی بوومەلەرزەکە لە هەتای، سەمسوور، مەرعەش و مەلەتی لەگەڵ سەدان برامان لە مەیدان بووین، دووبارە بە هەمان رووح لە مەیدان دەبین و بەردەوام دەبین لە ساڕێژکردنی برینەکان."
دۆغان لە کۆتاییدا سوپاسگوزاری خێرخوازەکان کرد و وتی، "بە تایبەت بەم وەسیلەیە دەمەوێت جارێکی دیکە سوپاسگوزاری خێرخوازەکان بکەم. بە وەسیلەی خێرخوازەکان توانیمان ئەوەندە خزمەت بکەین و بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان. سوپاسگوزاری هەموویان دەکەم."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سوریا راگەیاند، بڕیاری کشانەوەیان لە هاوپەیمانیی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوە.
زەکەریا یاپجیئۆغلو لە دووەمین ساڵوەگەری بوومەلەرزەی ٦ی شوبات سەردانی بوومەلەرزەلێدراوەکان لە پارێزگای هەتای کرد.
٢ ساڵ بە سەر بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات تێپەڕ دەبێت کە بە گوڕی ٧.٧ و ٧.٦ باکووری هەژاند و بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس.